شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-14 11:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێک گەیشتە تورکیا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەسەردانێک گەیشتە تورکیا و ناوچە زیان لێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکان بەسەر دەکاتەوە .

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 14-2-2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ،گەیشتە شاری دیلۆکی کوردستانی تورکیا و لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بەسەر دەکاتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاتی گەیشتنی بۆ شارەکە لە وتەیەکدا رایگەیاند: "هاتووین بۆ دەربڕینی هاوخەمی و بەناوی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان، سەرەخۆشی لەکەسوکاری قوربانیان دەکەین و هیواخوازین ئەم ناخۆشییە تێپەڕ ببێت".

هەروەها گوتی: بە پێی توانای خۆمان هاوکاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە دەکەین.

شایانی باسە رۆژی شەشی ئەم مانگە دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7،7 و 7،6 پلە لە پارێزگای قەھرەمانمەڕەش باشووری تورکیا روویاندا و کاریگەرییان لەسەر 10 پارێزگای تورکیا و پێنج پارێزگای سووریا دروست کرد.

بەپێی دوایین ئامار ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا و سووریا بەھۆی بوومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە 37 ھەزار کەسی تێپەڕاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە