ئەندامێکی مەترسیداری داعش لە کەرکووک دەستگیر کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامێكی مه‌ترسیداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له سنووری شاری كه‌ركووک ڕاگه‌یێندرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆلیسی فیدڕالی عێراق ئاشكرای كرد كه دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری، توانرا چه‌كدارێكی ولایه‌تی كه‌ركووكی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌ناوی (ع. ج. م) له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له سنووری شاری كه‌ركووک ده‌ستگیر بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كاتی ده‌ستگیركردنیدا، توانرا دوو چه‌كی كلاشینكۆفیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران