شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-09 07:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەمهێنای غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان گەیشت ڕۆژانە 500 ملیۆن پێی سێجا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی و لەئێستادا رۆژانە 500 ملیۆن پێی سێجا غاز بەرهەم دەهێنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای دانەغاز کە لەکەرتی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستاندا کار دەکات لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ساڵی رابردوو توانیویانە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەڕێژەی 1% بەرزبکەنەوە کە دەکاتە رۆژانە 50 ملیۆن پێی سێجا، لەم کاتەشدا ئاستی بەرهەمهێنانی غاز گەیشتوەتە رۆژانە 500 ملیۆن پێی سێجا.


ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە چوارچێوەی پەرەپێدانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە بڕیارە پێنج بیری تازە لێبدرێت، لەئێستادا کارکردن لە چوار بیردا بەردەوامە. بەهۆی زیادبونی بەرهەمهێنانی غازیش پێشبینی دەکات داهاتی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2023دا زیاد بکات.

کۆمپانیای دانەغاز دەڵێت، بەراورد بە ساڵی 2021، لە ساڵی 2022دا پوختەی داهاتی کۆمپانیاکەیان بە رێژەی 53% زیادیکردوە و گەیشتوەتە 196 ملیۆن دۆلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە