شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-01-30 06:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لایەنە کوردییه‌کان هیچ پلانێکیان نییه‌ بۆ کشانه‌وه‌ له‌ حکوومەتی ناوەندیی عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سیاسه‌تمه‌دارێکى کورد رایده‌گه‌یه‌نێت، لایەنە کوردییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان هیچ پلانێکیان نییه‌ بۆ کشانه‌وه‌ له‌ به‌غدا به‌هۆى بڕیاره‌کانى دادگاى فیدراڵییه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌فته‌ى پێشوو دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سکاڵایه‌کى په‌رله‌مانتار مسته‌فا سه‌ند، بڕیاری دا ناردنى 400 ملیار دیناره‌که‌ى بۆ حکوومه‌تى هه‌رێم رابگرێت. ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێناو و حکوومه‌تى هه‌رێم به‌ فه‌رمى له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌که‌وه‌ رایگه‌یاند، بڕیاره‌که‌ نایاساییه‌.

له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى کشانه‌وه‌ى کوتله‌ کوردییه‌کان به‌هۆى بڕیاره‌که‌وه‌ مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارى کورد به‌ میدیاکانى عێراق راگه‌یاندووه‌: " له‌لایه‌ن کوتله‌ کوردییه‌کان هیچ نیاز و پلانێک نییه‌ بۆ کشانه‌وه‌ له‌ حکوومه‌تى ناوه‌ندى به‌هۆى بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه‌ ".

ناوبراو وتیشى: "بژارده‌ى کشانه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ى سیاسى بژارده‌یه‌کى زۆر دووره‌ و ئه‌گه‌رى ڕوودانى زۆر که‌مه‌".

به‌ وته‌ى مه‌حموود عوسمان: "هه‌ولێر له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێده‌کات به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى یاسایی بۆ ناردنى پاره‌ بۆ حکوومه‌تى هه‌رێم بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە