شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-01-29 11:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سیاسەتوانە کوردەکە لە کابینەی بەریتانیا دوور خرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج؛ نه‌دیم زه‌هاویی، له‌ سه‌رۆکی پارێزگارانی وڵاته‌که‌ی دوورخسته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕیشی سو‌ناک ئه‌مڕۆ یەکشەممە، نه‌دیم زه‌هاویی سەرۆکی پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار لە پۆستی حکوومەتەکەی دوورخستەوە، ئەوەش بەهۆی "خۆدزینەوە لە باج".

دوورخستنه‌وه‌ی نه‌دیم زه‌هاوی له‌کاتێکدایه‌ تۆمه‌ته‌کانی سه‌ری بۆ "خۆدزینەوە لە باج" ملیۆنان دۆلارن، لە کاتێکدا کە بەرپرسی وەزارەتی گەنجینەی وڵات بووە.

ڕیشی سو‌ناک لە نامەیەکدا بۆ زەهاوی نووسیویەتی، دوای ئەوەی لەسەرەتای خولەکەیدا بەڵێنی داوە کە حکوومەتەکەی "دەستپاک و پیشەیی بێت لێپرسینەوە لە هەموو ئاستەکاندا بکات، ناچار بووە ئه‌وکار بکات".

نه‌دیم زه‌هاوی دامەزرێنەری پێگەی ڕاپرسیی یوگۆڤ، دانی بەوەداناوە کە کێشەی لەگەڵ دەسەڵاتی باجدا هەبووە، بەڵام وتی، هەڵەکەی "بەهۆی بێباکی و بەبێ مەبەست" ڕوویداوە.

نه‌دیم زه‌هاوی لە مانگی تەمموز تا ئەیلولی 2022دا سەرۆکایەتی گەنجینەی بەریتانیای کردووه‌، واتە لە ماوەی مانگەکانی کۆتایی خولی سەرۆک وەزیرانی بۆریس جۆنسن.

نەدیم زەهاوی، کوردی فەیلییه‌، پێشتر پۆستەکانی وەزیری دەوڵەت بۆ پەروەردە، وەزیری دارایی، وەزیری یەکسانییەکان، وەزیری پەیوەندییە نێوخۆییەکان و راوێژکاری دوقنشینی لانکاستەر کاری کردوه‌.

دوایین پۆستی نه‌دیم زه‌هاوی وەزیری "بێ وەزارەت" بوو کە پۆستێکە بە سەرۆکی پارتی فەرمانڕەوای بەریتانیا دەدرێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە کۆبوونەوەکانی حکوومەتدا بەشدار بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە