شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-12-25 07:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری پشتگیریی خۆی بۆ بڕیارەکەی بافڵ تاڵەبانی ڕادەگەیەنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ بڕیارەکەی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبارەی داخستنی  یانە شەوانەکان دەربڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەیامێکدا جەختی لەوە کردەوە کە داوا دەکات، بڕیارەکە هەموو ئەو شوێنانەی دیکەش بگرێتەوە کە بوونەتە سەرچاوەی بەدرەوشتی و تاوان، بەتایبەتیش قومارخانەکان.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، تەنیا شتێک ئەم گەلە دەپارێزێت، ئەویش پارێزگاری کردن لە بنەما ئەخلاقییەکان و پابەند بوون بە دینەکەمانەە کە مایەی شانازیی و هەبوونمانە.

عەبدولستار مەجید وتووشیەتی: پێویستە داخستنەکە یەکجاریی بێ و جارێکی دیکە و لەژیر هیچ فشار و پاساوێکدا رێگە بە کردنەوەیان نەدرێت، لە هەمووشی گرینگتر لەپێش هەموویانەوە دەست ببرێت بۆ داخستنی ئەو جێگە پیس و پڕلە تاوان و لادانانەی کە دەوترێت هەندێک دەستڕۆیشتووی لەپشتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە