وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی لە باشووری وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێكی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ژێر ناوی "ئابڵۆقە-18" لە كوردستانی تورکیا راگه‌یاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سلێمان سۆیلۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی لجێی پارێزگای ئامەد له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند، "ئۆپەراسیۆنی ئابڵۆقە-18 بە بەشداریی سێ هه‌زار و 651 سه‌رباز ده‌ستپێده‌كه‌ین له دژی په‌كه‌كه، كه هه‌ریه‌كه له هێزه‌كانی جەندرمە، پاسەوانی ئاسایش، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەلیکۆپتەرەکانی ئەتاک لە ناوچەی لیجە".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئێمە دێین بۆ پاککردنەوەی گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئێرن، بەردەوام دەبێت تاوه‌كوو یەک چه‌كداری په‌كه‌كه لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەدا هه‌بێت".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران