شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-12-21 06:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕوونکردنەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی پشکى 17% یان 14% هەرێم لە بوودجەی عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی عێراق ئاشکرا دەکات ‌و له‌باره‌ى پشکى 17% و 14%شه‌وه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای نزیک له ‌پارتی وتی: "لەو سەردانەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئەنجامدرا، باسی پشکی هەرێم کرا کە بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوان 14%یەو ئەو 17%یە نییە کە باس کراوە".

فوئاد حوسێن وتیشی: "دوای پرسی دەرکردنی بوودجەی حاکیمە و دەرهێنان ‌و تێچوی نەوت، ئینجا دەردەکەوێت هەرێمی کوردستان بەژمارە چەندی دەبێت لە بوودجەدا".

وەزیری دەرەوەی عێراق لەو چاوپێکەوتنەدا ئەوەشی ئاشکرا کرد: "ئێستا گفتوگۆ دەکرێت لەسەرئەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمیش بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، دواتر 50%ی بدرێتەوە بەو پارێزگایەی داهاتی مەرزەکەی لێوەرگیراوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە