شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-12-20 06:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەرێمی کوردستان لە ڕووی "هێزی چەکدار" و "دارایی"ەوە دوو هەرێمە نەک یەک هەرێم

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ كردنی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، گرفتی سەرەکی ئەوەیە تائێستا دوو سێکتەری سەرەکی یەکیان نەگرتوەتەوە و بە نیشتمانی نەکراون کە ئەوانیش دارایی و هێزی چەکدارن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گرفتی سەرەکی ئەوەیە کە لە (٢٠٠٥)ەوە دوو سێکتەری سەرەکی یەکیان نەگرتوەتەوە و بە نیشتیمانی نەکراون کە ئەوانیش دارایی و هێزی چەکدارن، تا ئەوان بە نیشتیمانی نەکرێن ئەم گرفتانە بەردەوام دەبن، چوونکە لە ڕووی هێزی چەکدار و دارایی تائێستا دوو هەرێمین نەک یەک هەرێم.

ناوبراو باس لەوەش دەكات، ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخەی ئێستایە و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەخاتەن بەردەم مەترسییەوە و دەشڵێت: دەکرێت ململانێ لەنێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت بۆئەوەی خزمەتی زیاتری میللەتەکەمان بکەین، بەڵام ناکرێت ناکۆکی و دژایەتی یەکتری بکەین، بەڵام ئەم ململانێیەی دروست بوە لەنێوان پارتی و یەکێتی، تەنها بەرەو ئاڕاستەی دو بەش کردنی ئیدارەی هەرێمەوە نییە، بەڵکوو بەرەو ئەوە دەڕوات کە قەوارەی هەرێمیش بخاتە ژێر مەترسییەوە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە، لەبارەی ئەو هەڵمەت و هێرشانەی دەکرێتە سەر کارەکانی، دەڵێت: ئەو لایەنانە لەجێی ئەوەی پشتیوانی کارە باشەکان و خزمەتی هاوڵاتییان بکەن گومانی لەسەر دروست دەکەن، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە هیچ یەک لەو هەنگاوانە ئەوان لە کار و خزمەتەکانیان بۆ هاوڵاتییان سارد ناکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە