داعش به‌رپرسیارێتی تەقینەوەکەی پارێزگای کەرکووکی لە ئەستۆ گرت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێکخراوی تیرۆریستیی داعش به‌رپرسیارێـتی خۆی له هێرشه‌که‌ی سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق له پارێزگای که‌رکووک ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چه‌کدارانی داعش له‌ڕێگه‌ی په‌یجه‌کانی تایبه‌ت به‌خۆیان له تۆڕه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بلاویان کرده‌وه، چه‌کداره‌کانیان کاروانێکی هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵیان له‌گوندی ته‌رفاوی قه‌زای ریاز کردوه‌ته ئامانج و پاشانیش له‌ڕێگه‌ی بۆمبێکی چێندراو و چه‌کی جۆری دۆشکه و بۆمبی ده‌ستیه‌وه هێرشیانکردوه‌ته سه‌ریان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "له په‌لاماره‌که‌یاندا نۆ که‌سیان له هێزه ئه‌منیه‌کان کوشتووه که له‌نێویاندا ئه‌فسه‌ر هه‌یه و له هه‌مانکاتیشدا ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی پۆلیسی فیدڕاڵیان تێکشکاندووه".
بۆچوونی بەکارهێنەران