شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-12-18 09:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کەرکووک بۆمبێک بەهێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵیدا تەقیەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی وردستان- بۆمبێک لە ناحیەی ڕیازی سەر بە پارێزگای کەرکووک بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی فیدراڵیدا تەقییەوە و به‌هۆیه‌وه‌ 8 پۆلیس کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له‌ پارێزگای که‌رکووک رایگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ لە سنووری ناحیەی ڕیازی سەر بە قەزای حەویجە بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە هەشت پۆلیس کوژراون و دو پۆلیسیش برینداربون.

بەپێی زانیارییەکان، بۆمبەکە بەهێزەکانی لیوای دووی پۆلیسی فیدڕاڵیدا تەقیوەتەوە و تائێستاش هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی له‌ هێرشه‌که‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ‌ده‌كه‌ن، لەپاش تەقینەوەکە، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش ڕوویداوە و لە ئەنجامدا چەکدارێکی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کوژراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە