شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-12-18 08:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قۆرخ کردنی دەسەڵات لەلایەن پارتییەوە ناڕەزایی یەکێتیی لێکەوتۆتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە حزبەکەی درێژە دەدات بە بایکۆت کردنی حکوومەتی هەرێم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دیار ئەقراوی، ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی "بغداد الیوم"دا ڕایگەیاند: تاوەکوو چارەسەرێک بۆ ناکۆکییەکانی حزبەکەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەدۆزرێتەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بایکۆت کردنی کۆبوونەوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵ بۆ قۆرخ کردنی هێز و دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان دەدات و لایەنی بەرامبەر لە پرسە ئیداری و خزمەتگوزارییەکان بێ بەش دەکات بۆیەش یەکێتی لە ئەدای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قڕۆخ کردنی دەسەڵات لەلایەن پارتییەوە ناڕازییە.

ئەقراوی ئاماژەی بەوەش کرد، "بەنیازین کێشەکانی نێوان هەردوولا چارەسەربکەین، چوونکە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان باجی ناکۆکی نێوان ئەم دوو حزبە و دەشڵێت: کێشەمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیش هەیە، بەتایبەتی سەبارەت بە ماددەی 140ی دەستوور عێراقی و مەلەفی نەوت و گاز".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە