شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-12-17 10:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەورەترین پاڵپشتیکەری PKK و YPGن/ لەبارەی سووریاوە مۆڵەت لەکەس وەرناگرین

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە گەورەترین پاڵپشتیکەری PKK و YPG ناو دەبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوای سەردانەکەی بۆ تورکمانستان، لە کاتی گەڕانەوەیدا و لەناو فڕۆکە ڕایگەیاند لەبارەی سووریاوە مۆڵەت لەکەس وەرناگرین.

ئەردۆغان گوتی: "دەمانەوێت سووریا و تورکیا و رووسیا بەیەکەوە هەنگاو بنێن، بۆ ئەمەش سەرەتا پێویستە رێکخراوە هەواڵگرییەکانمان و دواتر وەزیرەکانی بەرگریی و دەرەوەمان کۆببنەوە.

ناوبراو درێژەی دا با دوای کۆبوونەوەکانی ئەوان ئێمەش وەک سەرکردەکانی (تورکیا، سووریا و رووسیا) کۆ ببینەوە. داوام لە پوتین کرد ئێمە وەک سەرکردەکانی (تورکیا، سووریا و رووسیا) کۆ ببینەوە، ئەویش پێی باش بوو. بەم جۆرە دەست دەکەین بە زنجیرەی کۆبوونەوەکان".

ئەردۆغان هەروەها دەربارەی بیرە نەوتییەکانی سووریا ئاماژەی بەوە دا کە بیرە نەوتییەکان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە پارێزراون و گوتی: "لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستییەوە بە رژێم دەفرۆشرێت. تائێستا ئاراممان گرت، بەڵام ئیدی ئارامیمان نەماوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە