شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-22 08:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دوای دوو تەقینەوەی هاوشێوە بڕیاریدا کارکردن به‌ سیسته‌می غاز رابگیرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی زۆربوونی ڕووداوەکانی تەقینەوەی سیستەمی شۆفاژ و غازی LPG، مەسروور بارزانی، کارکردنی بە سیستمی غاز راگرت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، فەرمانی کردووە هەموو جۆرێک لە کارکردن بە سیستمی غاز‌ رابگیرێت و نابێت بە هیچ جۆرێک بەکار بهێنرێت.

پارێزگای هەولێر داواشی لە هاووڵاتیان کردووە، هەموو کارکردنێک بەم سیستمی غازە رابگرن و هاوکاری تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیسی شارەوانی و نەوت و کانزاکان و تیمەکانی قایمقامیەت و ناوەندی قەیرانەکان بن.

ئەم بڕیارە دوای ئەوەدێت، لەماوەی رابردوودا چەند رووداوێکی تەقینەوەی سیستمی غاز روویان داوە و دیارترینیان لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی کە 15 کوژراو و 12 برینداری لێکەوتەوە، هەروەها شەوی رابردوو لە پارێزگای دهۆک کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 4 کەس و بریندار بوون 33ی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە