شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-17 08:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەگوێرەی دەستوور چارەسەر بکرێن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند بە گرنگی دەزانین کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەگوێرەی دەستوور چارەسەر بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی-کوردستان لە دهۆک وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: "پاراستنی ئارامی و ئاسایشی عێراق کاری لەپێشینەمان دەبێت و لەو چوارچێوەیەشدا هیوادارم بتوانین کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، "دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەگوێرەی دەستور چارەسەر بکرێن، لەو چوارچێوەیەشدا پشتیوانی دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز دەکەین کە هەردوو حکوومەتی هەرێم و فیدڕاڵ داوای پەسەندکردنی دەکەن".

سەرۆک کۆماری عێراق داواشی کرد پرسی ئاو جێگەی بایەخی حکوومەت و هاوڵاتیان بێت و بەباشی بەڕێوەببرێت، لەم بارەیەوە وتی، سەرەرای ئەوەی جەخت دەکەنەوە لەسەر ئەوەی کە دەبێت خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ هاوڵاتیان دەستەبەر بکرێن، لە هەمانکاتیشدا پرسی پاراستنی ئاو، ژینگە و گەرەنتی کردنی ئاسایشی ئاویش پێویستە کاریان بۆ بکرێت و جێگەی بایەخی دەوڵەت بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە