سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا داوای داخستنی HDP دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دوای تەقینەوەکەی شەقامی تەقسیم لە شاری ئیستانبوڵ، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا (MHP) جارێکی تر داوایکرد پارتی دیموکراتی گەلان لەلایەن دادگای دهستوریهوه دابخرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا لەمیانی گردبوونەوەیەکی پارتەکەی لە شاری ئەلازیغ، جارێکی تر داوای کرد، پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) دابخرێت و ڕێگهی کارکردن لێبگیرێت.
لە گردبونەوەکەدا باخچەلی جەختی کردەوە، پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) نوێنەرایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دەکات لەناو پەرلەمانی تورکیادا بۆیە دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە و ڕێگهی کارکردنی سیاسییان پێنەدرێت.
باخچەلی لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت: "هەدەپە مۆڵگە و ڕەگەزی ناپاکی و جوداخوازیین، بۆیە بڕیاری دادگای دەستوریی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو پارتە پێویستییەکی ڕەهایە".
بۆچوونی بەکارهێنەران