شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-13 07:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی نوێی عێراق بەنیازە کۆتایی بە ناکۆکییە نەوتییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بێنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤاری نیوز360 لە زاری بەرپرسێکی عێراقییەوە نووسیویەتی، حکوومەتی نوێی عێراق بەنیازە ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەتی ناوەندیی وڵاتەکەی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە کەمترین ماوەدا چارەسەر بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ململانێ نەوتییەکان بەردەوام یەکێک لە ناکۆکییە سەرەکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق بووە، بەڵام ئەم ناکۆکییانە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لە مانگی شوباتی ڕابردوودا گەیشتە لووتکە، ئەو دادگایە ڕایگەیاندبوو کە چالاکییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان نایاسایین.

بەڵام گۆڤاری نیوز360 لە زاری بەرپرسێکی عێراقییەوە بڵاوی کردەوە، حکوومەتی محەمەد شیاع ئەلسوودانی بەنیازە بە زووترین کات ئەو ناکۆکییانە چارەسەر بکات.

ئەم بەرپرسە عێراقییە ئیدیعای ئەوە دەکات کە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئاماژەیش بەوە دەکا کە ئەگەری هەیە لە ماوەی شەش مانگدا کێشە نەوتییەکانی نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندیی عێراق یەکلایی بکرێتەوە.

ئەو بەرپرسە باس لە ئامادەیی حکوومەتی نوێی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان و گۆڕینی شاندی دانوستانکار و هەوڵدان بۆ داڕشتنی یاسای نەوت و گاز لە ماوەی شەش مانگدا دەکات. بەڕای بەرپرسە عێراقییەکە، یاسای نەوت و گاز دەتوانێت کۆتایی بەو ململانێیانە بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە