شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-11 12:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی عێراق ئەوانەی لە بۆردوومانەكانی توركیا گیانیان لەدەستداوە بە شەهید دێنێتە ئەژمار

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی داوە، کە ئەو کەسانەی لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە هۆی بۆردوومانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، بە شەهید هەژمار بکرێن

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وت: ئێمە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تازەی عێراق کۆبووینەوە و داوامان کرد کە ئەو کەسانەی لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان بە هۆی بۆردوومانەکان شەهید بوون، وەکو شەهید هەژمار بکرێن لە دەزگای شەهید، ئەویش لای خۆی نووسی و زۆری پێ باش بوو و رەزامەندیی نیشاندا، بۆیە ئەو کەسانە وەکو شەهید هەژمار دەکرێن و موچەی شەهیدانە بدرێتە وارسەکانیان.
سندی وتیشی: داواشمان کرد کە ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە و گوندەکانیان چۆڵ کردووە، بگەڕێنەوە بۆ گوندەکانیان و قەرەبووش بکرێنەوە، چوونکە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
ناوبراو دەشڵێت: ئەوانەی بە هۆی بۆردوومانەکان لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان شەهید بوون، ژمارەیان 120 کەسە، کە بڕیارە بە شەهید هەژمار بکرێن و بخرێنە سەر دەزگای شەهید لە عێراق و مووچەش لەلایەن عێراقەوە بدرێتە وارسیان.
پێشتر وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، كە بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانەكانی توركیاوە لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 120 كەس گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە