شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-09 10:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی ئەمریکی سەردانی کوردستانی سووریا دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- شاندێکی ئەمریکی کە لە تورکیاوە هاتبوون، لەگەڵ فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، نەورۆز ئەحمەد-یش کە فەرمانداری هێزەکانی یەپەژەیە، بەشدار بووە لە کۆبوونەوەکەدا و شاندە ئەمریکییەکە لە تورکیاوە سەردانی کوردستانی سووریایان کردووە.

ئیسان گۆڵدریچ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئەمریکای کردووە بە یاوەریی هەریەک لە یان ماککێری لەهاوپەیمانیی دژی تیرۆر و جێگری یاریدەدەری نووسینگەی کاروباری نیشتەجێ و کۆچبەر و ئاوارە و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەردانی کوردستانی سووریایان کردووە.

شاندەکە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە گرنگیی ئاگربەست و پرسی زیندانی کراوانی داعشی تاوتوێ کردووە لە کەمپەکانی داڵدەدان و دوای ئەو کۆبوونەوەیەش، شاندەکەی ئەمریکا لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیش کۆبووەتەوە.

ئەوەی جێی سەرنجە، شاندە ئەمریکییەکە لە تورکیاوە هاتوونەتە کوردستانی سووریا و پاش چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەنکەرە، سەردانی حەسەکەیان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە