سه‌ره‌خۆشی له‌وانه ده‌كه‌م كه خۆیان ئاماده‌كردبوو فاتیحه بۆ پارتی بخوێنن
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود بارزانی له وتارێكدا له‌كۆنگره‌ی 14ی حزبه‌كه‌ی و دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆك رایگه‌یاند: "گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین ناو و ئه‌رك بۆ من، پێشمه‌رگایه‌تیه و من پێشمه‌رگه‌م، سه‌رۆك بیت یان به‌رپرس بیت ره‌نگه كه‌سانێك حه‌ز بكه‌م وه‌ری بگرن، به‌ڵام من حه‌زم ده‌كرد جه‌وێكی وا له كوردستان و ناوچه‌كه دروست بوبوایه له‌م كۆنگره‌یه‌دا داوای ئیجازه‌م له‌ئێوه كردبایه، چوونكه هه‌موو ده‌ستپێكێك نیهایه‌تێكی هه‌یه، هه‌مو مرۆڤێك چه‌ند گه‌وره‌بێت له چ پله و پایه‌یه‌ك بێت هه‌ر به‌جێتان دێڵێت، منیش به‌شه‌رێكم وه‌ك هه‌ریه‌كێك له‌و به‌شارانه، بتانه‌وێت یان نا خودا ئیراده‌ی ته‌واو بوو، من به‌جێتان ده‌هێڵم له‌به‌رئه‌وه شتێكی ئاساییه و به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێت من ئه‌مانه‌ته‌كه له كۆنگره‌ی داهاتوو ته‌سلیم بكه‌م، چوونكه حه‌ز ناكه‌م مردن من له‌ئێوه جیابكاته‌وه و حه‌زه‌كه‌م پێش ئه‌وه بڵێم خودا حافیز، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی ئێمه به‌رده‌وام بین و پارتی به‌رده‌وام بێت دیاره ئه‌وه‌تان پێخۆشه من سوپاستان ده‌كه‌م، له‌خزمه‌تی ئێوه‌دا ده‌بم".
ناوبراو وتیشی: "هه‌ر ئینسانێك له ژیاندا هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئێمه‌ش هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی خۆمان هه‌یه، جه‌نابی بارزانی پێش ئه‌وه‌ی وه‌فات بكات، وه‌سیه‌تی كرد بۆ من و كاك ئیدریس وتی، ئه‌بێت ئێوه یه‌ك گیان بن له‌دو قالبدا، ئه‌لحه‌مدولیلا وه‌سیه‌ته‌كه‌یمان به‌جێگه‌یاند، نه‌وه‌ك بڵێی یه‌كێك له‌دو قالبدا، هه‌موو وه‌ختێك من ئاماده‌بووم خۆم له‌جێی كاك ئیدرس دابنێم، به‌خوا قه‌ده‌ر به‌ده‌ست مرۆڤ نیه به‌ده‌ست خوایه، ئیختیار به‌ده‌ست من بوایه من خۆم له‌جیاتی كاك ئیدریس دا ئه‌نا و من برۆم و ئه‌و بمێنێت".
بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "پیرۆزبایی له‌ئێوه و هه‌موولایه‌نگران و هه‌موو دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م كه كۆنگره‌كه‌مان نه‌وعی ده‌بێت، له هه‌مانكاتیشدا سه‌ره‌خۆشی له‌وانه ده‌كه‌م كه خۆیان ئاماده‌كردبوو فاتیحه بۆ پارتی بخوێنن، بۆئه‌وه‌ی بتوانین و وه‌زعه‌كه رێكوپێكتر بێت و باشتر ئیش و كاره‌كان به‌ڕێوه ببه‌ین، پێشنیاز ده‌كه‌م نێچیری كوڕی كاك ئیدریس وه‌كوو جێگری سه‌رۆكی پارتی په‌سه‌ند بكه‌ن".
بۆچوونی بەکارهێنەران