شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-03 06:22 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمڕۆ کۆنگرەی 14ی پارتی لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ پێنجشەممە و دوای 8 ساڵ لە دواخستنی؛ پارتی دیموکراتی کوردستان 14هەمین کۆنگرەی خۆی لە دهۆک دەبەستێت.

کوردپرێس:
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی، دەبوایە كۆنگرەی 14 لە ساڵی 2014دا بكرێت و بەپێی پەیڕەوی حزبەکەش نەدەبوو بەستنی كۆنگرە ساڵێك زیاتر لەوادەی خۆی دوابخرێت، بۆیە بەگشتی ماوەی 12 ساڵە پارتی كۆنگرەی نەكردووە، بەرپرسانی پارتیش شەڕی داعش‌، قەیرانی سیاسی‌و ئابووریی ساڵانی رابردوو و پەتای كۆرۆنا وەك هۆكار بۆ دواكەوتنی کۆنگرەکەیان دەهێننەوە.


پارتی لە ماوەی 76 ساڵی تەمەنیدا، 13 کۆنگرەی بەستوە بەمجۆرەی خوارەوە:

‌1- کۆنگرەی یەکەم: 16ی ئابی 1946، بە نھێنی لە شاری بەغداد، لە ماڵی (سەعید فەھیم) بەسترا، بە ئامادەبونی نزیکەی (70) نوێنەر.

2- کۆنگرەی دوەم: لە مانگی ئازاری ساڵی (1951) لە شاری بەغداد، ماڵی (عەلی حەمدی) بەسترا، بە ئامادەبونی نزیکەی (30) نوێنەری لق و ناوچەکانی پارتی.

3- کۆنگرەی سێیەم: 26 کانونی دوەمی 1953، لە شاری کەرکوک، بە ئامادەبونی نزیکەی (35–40) نوێنەر بەسترا.

4- کۆنگرەی چوارەم: لە رۆژی 4 تاکو7ی تشرینی یەکەمی 1959، لە شاری بەغداد، ماڵی (کاکە زیاد) بە سەرپەرشتی مەلا مستەفا بارزانی بەسترا.

5- کۆنگرەی پێنجەم: مانگی ئایاری ساڵی (1960)، لە بارەگای ئەوکاتی حزب لە شاری بەغداد، بەسترا.

6- کۆنگرەی شەشەم: لە سەرەتای مانگی تەمموزی ساڵی (1964) لە شارۆچکەی قەلادزێی ناوەندی قەزای پشدەر بەسترا.

7- کۆنگرەی حەوتەم: 15ی تشرینی دوەمی 1966، لە گەڵاڵە بەسترا.

8- کۆنگرەی ھەشتەم: 1ی تەمموزی 1970، لە ناوپردان بە ئامادەبونی (488) نوێنەر بەسترا.

9. کۆنگرەی نۆیەم: 4ی تشرینی یەکەمی 1979، بەسترا و، تێیدا (مه‌سعود بارزانی) بەسەرۆک هه‌ڵبژێردرا

10.کۆنگرەی دەیەم: 2 تاکو 12ی کانونی یەکەمی 1989، لە (مەرگەوەڕ) بە بەشداری (332) نوێنەر بەسترا.

11. کۆنگرەی یازدەیەم: 1993 لە ھەولێر، بە بەشداری (2117) نوێنەر بەسترا.

12. کۆنگرەی دوانزەیەم: 6 تاکو 14ی تشرینی یەکەمی 1999، لە ھەولێر، بە بەشداری (1473) نوێنەر بەسترا.

13.کۆنگرەی سێزدەیەم: 11ی کانونی یەکەمی 2010، لە ھەولێر، بە بەشداری زیاتر لە (1500) نوێنەر بەسترا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە