شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-10-31 06:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تا ئێستا حکوومەت و ئیدارەیەکی یەکگرتوومان لە هەرێمی کوردستان نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرێکی گۆڕان لە حکوومەتی هەرێم، ڕایگەیاند، هەموو کات دوو ئیدارەیی هەڕەشەیە بۆ قەوارەی هەرێم، چونکە هێز و پارە و جوگرافیاش دابەش کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێم دوای کۆبوونەوەی شاندی پارتی و گۆڕان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ شاندی پارتی و یەکێتی باسی کێشەی ئەمنی هەرێمی کوردستان کراوە، هەروەها باسی کۆمەڵێک بابەتی جددی و هەستیار کراوە کە پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە".

ناوبراو وتیشی، "تا ئێستا حکوومەتێکی یەکگرتوو و ئیدارەیەکی یەکگرتوومان نیە، جگە لەوەی کە هێزێکی نیشتیمانیمان نییە، بۆیە دوو ئیدارەیی هەموو کات هەڕەشەیە لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان، چوونکە ئێمە هێز و پارەمان دابەشە و لە ڕووی جورگرافیشەوە دابەش کراوین".

هەفتەی ڕابردوو، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی نەکرد، دواتر شاندێکی یەکێتی سەردانی لایەنەکانی کرد و نیگەرانی خۆیان لە حکومڕانی هەرێم دابووە لایەنەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە