بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی PKK، سوید بەڵێنێکی جیددی بە تورکیا دەدات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری نوێی دەرەوەی سوید، تۆبیاس بیلسترۆم، دەڵێت سیاسەتی حکوومەتی پێشووی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا و مامەڵە کردن لەگەڵ کوردەکان "سیاسەتی دەرەکی فێمینیستی" بووە و جەختی لە گرینگ بوونی هاوکاری تەواو لەگەڵ تورکیا کردۆتەوە لەبارەی پرسی بە ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هاوڕایە لەگەڵ نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە پەکەکە کە لەلایەن ئەنقەرە و یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکاوە بە گروپێکی تیرۆریستی ناسراوە.
وەزیری دەرەوەی سوید جەختی کردەوە کە حکوومەتەکەی پشتگیری لە سیاسەتێک دەکات کە دژ بە چالاکیی گرووپە تیرۆریستییەکان لە خاکی سویددا دەوەستێت.
تۆبیاس هەروەها باسی لەوە کرد کە پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی ئەو کوردە ناڕازیانەی لە سوید دەژین بە تورکیا و پێشتر ڕاگیرابوو؛ دەست پێدەکاتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران