نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناڕەزایی خۆی له‌سه‌ر دیارنه‌مانى دوو ملیار دۆلارى عێراق دەربڕی
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌سه‌ر دیارنه‌مانى زیاتر له دوو ملیار دۆلاری ئەو وڵاتە هاته ده‌نگ.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جنین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان له عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق نه‌خۆشخانه و خوێندنگه و ئاوى خاوێنى نییه و ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ش دیار نه‌ماوه.
پلاسخارت ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، پێویسته ئه‌م پارانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه شه‌رعیه‌كانى كه هاوڵاتیانن و ئاماده‌یی هاوكاریى بۆ عێراق به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له‌م دۆسیه ده‌ربڕیوه.
شایای باسە له عێراق دوو ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى كه ده‌كاته زیاتر له3 ترلیۆن و 700 ملیار دینارى عێراقى پاره‌ى باجى هاوڵاتیان له بانكى ڕافیده‌ین دیار نه‌ماوه.
بۆچوونی بەکارهێنەران