شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-10-13 08:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشى مووشەکى بۆسەر کێڵگە گازییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- لە درێژەی هێرشە مووشەکییەکاندا بۆسەر کێڵگە نەوتی و گازییەکان لە هەرێمی کوردستان شەوی ڕابردوو هێرشى مووشەکى کرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر لە چەمچەماڵ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنى فەرمیى یەکێتى لەزارى سەرچاوەیەکی ئاگادار لەئیدارەی ناحیەی قادر کەرەمەوە گواستییەوە، ژمارەی مووشەکەکان پێنج مووشەک بوون و لەحەوشەی کۆمپانیاکە کەوتوونەتە خوارەوە.

ناوبراو وتیشی بەو هۆیەوە تەپوتۆزێکی زۆر دروست بووە و تا ئێستا زیانەکانی نەزانراون و هێزە ئەمنیەکان دەستیان بەڵێکۆڵینەوە کردووە.

شایانی باسە ئەمریکا بۆ گەشەپێدان بەم کێڵگە نەوتییانە 250 ملیۆن قەرزی داواتە کۆمپانیا نەوتییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە