شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-10-10 10:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسێکى پەکەکە لە شنگال لەلایەن تورکیاوە دەستگیر کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شنگال بەرپرسی لۆجیستیی پەکەکە-یان دەستگیرکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسى ئەنادۆڵى فەرمى تورکیا بڵاوی کردەوە، بەرپرسەکەی پەکەکە ناوی چەکدار کایایە و ناوى نهێنیی "چیاگەر مەخمووری"یە و دەستگیر کراوە و گواستوراوەتەوە بۆ تورکیا.

ئاماژە بەوەش کراوە، کایا لە ٢٠١٥ەوە چووەتە ناو ریزەکانی پەکەکە/کەجەکە. لە ٢٠١٦ چالاکی بۆ رێکخراوەکە لە ناوچەی گارە باکووری عێراق ئەنجام داوە لە ٢٠١٧یش لە شنگال چالاکی ئەنجام داوە، لەو ماوەیەی لە شنگال بووە وەک نیشانشکێنی ئەرکدار کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە