پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ تەمەنی خۆی درێژ کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2022، پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای درێژ کردنەوەی تەمەنی خۆی کۆ بوویەوە، کە لەلایەن فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و کەمە نەتەوەکان و بەشێکی فراکسیۆنی گۆڕانەوە پشتگیری دەکرا.
دوای دەستپێکردنی دانیشتنەکە پێشنیازە یاساکە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ و بەدەنگی 80 پەرلەمانتار پەسەند کرا.
ئەو پێشنیازە یاسایە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و فراکسیۆنەکانی یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری و نەوەی نوێ و بەشێکی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان و بەشێکی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان رەتیان کردەوە، فراکسیۆنەکانی یەکگرتوو و کۆمەڵیش بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.
فراکسیۆن و پەرلەمانتارە ناڕەزاییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نایاساییە و پێویستە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، ئەو فراکسیۆنانەشی دەنگیان پێداوە باس لەوە دەکەن، وەک عورفێک تەمەنی پەرلەمان درێژ دەکەنەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران