کەمپی ئاوارەکانی چیای شنگال بۆردوومان کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستن- فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی ئاوارەکانی چیای شنگالیان بۆردوومان کردووە و هێرشەکە زیانی گیانیی لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمشەو فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی تورکیا بۆردومانى کەمپی ئێزیدییەکانى لەسەر چیای شنگال کرد و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەش کوژراون و چواری دیکەش بریندار بوون، بەڵام تائێستا زانیاری ورد و دروست لەبارەى ژمارەی قوربانییەکان را نەگەیەنراوە.
بەوتەى شایەتحاڵەکان تائێستاش فڕۆکەى بێ فرۆکەوان بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێتەوەو ترس و دڵەڕاوکێی لەناو کەمپەکە دروست کردوە.
سەرچاوە: شارپرێس
بۆچوونی بەکارهێنەران