شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-11 17:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی پێشمەرگە: شاندێکی ئەمنی عێراق سەردانی ھەرێم دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێکەوە، بڕیارە شاندێکی ئەمنیی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێم بکات و تیایدا گفتوگۆ لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان دەکرێت.

کوردپرێس:

بەکر فەقێ بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، بڕیارە شاندێکی ئەمنی حکومەتی عێراق سەردانی ھەرێم بکات و ئەوانیش چاوەڕێی ھاتنی ئەو شاندەن، کە بڕیارە لەسەر کۆمەڵێک پرس گفتوگۆ بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەبەستی ھاتنی ئەو شاندەی عێراق بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، کە بڕیار دراوە ھەماھەنگی ھەبێت لەو ناوچانە و ژووری ھاوبەش ھەبێت و ھێزی ھاوبەش لە بازگەکان دابنرێت لەگەڵ گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ھەندێک شوێنی دیاریکراو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی هەبوونی بۆشایی ئەمنییەوە، جموجوڵی گروپە چەکدارەکان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان زیادی کردوە و بەوهۆیەوە چەند جارێک شاندی ئەمنی هەرێم و بەغدا کۆبوونەوەتەوە بۆ زیادکردنی هەماهەنگی لە نێوانیاندا.

*لە ئێن ئاڕ تی وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە