شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-29 05:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قۆناخێکی نوی لە هێرشی درۆنەکانی تورکیا بۆسەر کوردانی سووریا دەستی پێکرد

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕۆژاوا بڵاوی کردەوە بە کوشتنی هاوسەرۆکانی دەستەی داد لە هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا قۆناخێکی نوێ لە هێرشی درۆنەکانی تورکیا بۆسەر کوردانی سووریا دەستی پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕۆژاوا کە ناوەندێکی سەربەخۆیە بۆ بەدواداچوون و گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا باس لە تۆخ بوون و زیاتر بوونی کەم وێنەی هێرشی درۆنەکانی تورکیا دەکات بۆسەر ئەو وناوچانە.

هەر لە درێژەی ئەم هێرشانەدا و لە قۆناخێکی نوێی پەلامارەکاندا ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی جزیرە لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە لەسەر هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە: هاوسەرۆکانی دەستەی دادوەریی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی جزیر، زەینب محەمەد و یڵماز شێرۆ، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە