شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-28 04:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی توکیا دەستی لە کار کێشاوەتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ڕۆژنامەنووسێکی دیاری تورکیا لە هەوڵێکدا ئیدیعای ئەوە دەکات کە سۆلەیمان سۆیسلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستی لە کار کێشاوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باریش یارکاداش، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی تورکیا کە پێش هەر ڕووداوێک لە پشت پەردەی سیاسییەوە هەواڵ بڵاو دەکاتەوە، ئەمجارەیان ئیدیعای دەست لە کارک ێشانەوەی سولەیمان سویلو وەزیری ناوخۆی تورکیا دەکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی جمهوریەت، یارکاداش بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی نزیک لە وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئیدیعای ئەوەی کردووە کە هەواڵێکی پێگەیشتووە کە سۆیلو دەست لە کار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کردووە.

بەپێی ئەم هەواڵە پێدەچێت رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەست لە کار کێشانەوەی سۆیلوی قبووڵ کردبێت، بەڵام هێشتا رەتیدەکاتەوە بەفەرمی رایبگەیەنێت.

شایانی باسە کە ئەمە یەکەمجار نییە دەنگۆی دەست لە کار کێشانەوەی سۆیلو لە میدیاکانی تورکیادا بڵاو دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە