بەپێی یاسای بوودجەی 2021 دەستی کورد بەستراوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكى كورد له به‌غدا ڕایدەگەیێنێت شه‌ڕى ئەمجارەی عەرەب و کورد لەسەر ماف و ئازادی نییە، لەسەر نان و قوت و ئابووریە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرای كرد، "عەرەب مەبدەئی زۆرینە و کەمینە بەرامبەر کورد بەکاردێنن لەپەرلەمان، مەبدەئی تەوافوق لەبەرچاو ناگرن".
بڵێسە جەبار فەرمان ده‌شڵێت: "بەپێی یاسا دەستی کوردیان بەستۆتەوە و دەیانەوێ هەرێم هەموو نەوت ڕادەست بکات، بۆیه شەڕی ئەمجارەی عەرەب و کورد لەسەر ماف و ئازادی نییە، لەسەر نان و قوت و ئابووریە".
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ڕاشیدەگەیێنێت: "باوەڕناکەم بەبێ ڕێکەوتنی سیاسی لەدەرەوەی پەرلەمان هیچ پێشنیاز و دەنگی کوتلە کوردستانیەکان لەناو پەرلەمان بەجدی وەربگرن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران