حزبەکەی ئەردۆغان بەمەبەستی ڕاکێشانی دەنگەکانی هەدەپە دانوستانی لەگەڵ ئۆجەلان دەست پێکردووە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سه‌رۆكی ئی پارتی له توركیا ئیدیعای ئەوە دەکات کە پارتی داد و گەشەپێدان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا ده‌ستی به دانوستاندن كردووه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر، سه‌رۆكی ئی پارتی توركیا رایگه‌یاند، پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا "ئاكپارتی" به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری پارتی كرێكارنی كوردستان "په‌كه‌كه" ده‌ستی به دانوستاندن كردووه و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په به‌ده‌ستبهێنێت.
ناوبراو گوتیشی: زانیاری پشتڕاستكراومان هه‌یه كه به‌رپرسانی ئاكپارتی له به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی، له‌گه‌ڵ رێبه‌ری په‌كه‌كه ده‌ستیان به دانوستاندن كردووه، ئامانجیشیان به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ئه‌و ناوچانه‌یه كه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوانی هه‌ده‌په‌ی تێدایه.
بۆچوونی بەکارهێنەران