هێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لەدەژی تیرۆریستانی داعش ئەنجام دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئۆپەراسیۆنێکی سه‌ربازی لە ناوچەی قەرهحهسهن له سنووری پارێزگای که‌رکووک ئەنجام دا، که داعش وەک رێڕەوی هاتووچۆ بەکاری دەهێنا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 13ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه، تێیدا هاتووه: له میحوەری چواری هێزەکانی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری ناوچەی قەرەحەسەن بۆ گوندەکانی جەوەڵ بۆر، ئاخور گورجی و ئەو ناوچانەی کە گومان دەکرا تیرۆریستانی داعش وەک رێڕەوی هاتووچۆ و مانەوەیان بەکاریان دەهێنا، ئەنجام دا.
ئۆپەراسیۆنەکە، لە چوار قۆڵەوە ئه‌نجام دراوه و ماوەی شەش کاتژمێر بەردەوام بووه، یەکەکانی لیوای 22ـی پیادە تێیدا بەشدار بوون.
ئەم ئۆپەراسیۆنە، دوای ئەوە دێت، لە کۆتایی مانگی ئابدا تیرۆریستانی داعش دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی ناوچەکەیان کوشتووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران