لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کەشێکی ئەرێنی لەنێوان لایەنە کوردییەکاندا هەیە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کەشێکی ئەرێنی لەنێوان لایەنە کوردییەکاندا هەیە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد هەرەکی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "المعلومە"دا جەختی کردەوە کە "کەشێکی ئەرێنی لەنێوان لایەنە کوردستانییەکاندا هەیە و دەشڵێت: "پرسی سەرۆک کۆماری عێراق لەناو هەرێمی کوردستاندا چارەسەر دەبێت و دوو لایەنی کوردستانیش بە یەک کاندیدەوە دەچنە بەغدا".
ههرەکی ئاماژه به‌وه‌شدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشانه‌ی که ماونهتهوهکه ئێستا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق شاهیدی جموجۆڵی ئه‌رێنییه له‌لایه‌ن حزبە جیاوازه‌کانه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: دوای کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن خه‌ڵکی عێراق شاهیدی کرانه‌وه‌یه‌ک ده‌بن له دۆخی وڵات‌دا.
بۆچوونی بەکارهێنەران