شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-10 10:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەو پارە زۆرەی دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ دژایەتی ئۆپۆزیسیۆن بەفیڕۆی دەدەن، بۆ خەڵکی به‌كاریبهێنن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: ئەو پارە زۆرەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە پەلاماردانی ئۆپۆزیسیۆن بەفیڕۆی دەدەن، ده‌توانن له‌ نه‌هێشتنی دزی و گه‌نده‌ڵیدا به‌كاریبهێنن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولستار مه‌جيد سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نووسینێكدا له‌ فه‌یسبووكی خۆی ڕایدەگەیێنێت "حوکمڕانیی بە درۆ کردن و ناکرێت، بنەمای هەر شتێک درۆ بوو سەرەنجامی باشی نابێت"!

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ده‌شڵێت: "ئەو پارە زۆرەی لە پەلاماردان و بوختان بۆ هەڵبەستن و ناشیرین کردنی ئێمەماناندا بەفیڕۆی دەدەن، ئەو کات و توانایەی لەو ڕەفتارە ناشیرینەدا بەخەساری دەدەن، بەکاریبهێنن لە خزمەت کردنی خەڵک و نەهێشتنی دزی و گەندەڵییدا ئەنجامی باشی بۆ خۆتان و خەڵکیش دەبێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە