شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-10 08:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا زیاتر لە 480 ملیۆن دۆلار یارمەتیی ئێزدی و پێکهاتە ئایینییەکانی باکووری عێراق داوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەڵێت ئەوان زیاتر لە 480 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییان بۆ هاوکاری کردنی ئێزدی و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکەی "باکووری عێراق" تەرخان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە توویتێکدا وێنەیێکی خۆی و نادیە موراد-ی داناوە کە دەگەڕێتەوە بۆ شوباتی ساڵی 2019 لە کاتی پێشکێش کردنی بڕوانامەی سوپاس و پێزانین بە کچە کوردە ئێزدییەکە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها تاوانەکانی داعش دژی ئێزدی و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکە بە جینۆساید ناودەبات و ئاماژە بەوەش دەکات، هاوکارییە داراییەکەیان ئەوانەش دەگرێتەوە کە لەدەستی داعش رزگاریان بووە.

دەقی تویتەکەی مایک پۆمپەیۆ:

ئێمە بە کردار پشتگیرییمان لە بەڵێنەکانمان کرد. زیاتر لە 480 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئێزدی و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکەی باکووری عێراقمان کرد، لەنێویشیاندا ئەوانەی کە لەدەست جینۆسایدی داعش رزگاریان بووە.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە