شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-11 05:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ کونترۆڵ کردنی کۆلێرا بەرپرسانی کوردی سووریا داوای یارمەتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەرپرسانی کوردستانی سووریا بۆ کونترۆڵ کردنی نەخۆشیی کۆلێرا لە دەیرەزوور داوای یارمەتییان لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسیان لە بڵاوبوونەوەی لەناکاوی کۆلێرا کردووە لە هەندێک ناوچەی ڕەقە و دەیرەزوور کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریادایە. تا ئێستا سێ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە.

هە ربەگوێرەی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەم نەخۆشییە دوای تێکەڵ نەکردنی کلۆر لەگەڵ ئاوی خواردنەوەی ئەو ناوچانە روویداوە بۆیە بەرپرسانی بەشی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەری کورد لە سووریا هۆشدارییان لە بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی نەخۆشی کۆلێرا لە بەشێک لە پارێزگاکانی ڕەقە و دەیرەزوور داوە.

دەسەڵاتدارانی کوردی داوایان لە ڕێکخراوەکانی هاوکاری پزیشکی و تەندروستی لەوانە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کردووە هاوکاریی پێویستیان پێشکەش بکەن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەم نەخۆشییە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا هۆشداری داوە لەوەی نیشانەکانی نەخۆشی کۆلێرا لەوان سکچوون و ڕشانەوە لە سەدان دانیشتووی ئەو ناوچانەدا بینراوە.

دەسەڵاتدارانی کوردی سووریا ڕایانگەیاند، دوای بینینی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، ١٠ هەزار لیتر کلۆر گواستراوەتەوە بۆ وێستگەکانی ئاو بۆ پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە.

سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری داوە لەوەی زیاتر لە نیوەی خەڵکی سووریا دەستیان بە ئاوی پاکی خواردنەوە ناگات و زیاتر لە ٧٠٪ی پاشماوەی بەرهەم هێنراو لە سروشتدا جێهێڵدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە