شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-10 16:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزەکانی سووریا دیموکرات 90 کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ تورکیا دەستگیر کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) ٩٠ کەسیان بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستگیرکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند، هێزە تایبەتییەکانی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" ٩٠ کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕی کردن و بوونی پەیوەندیان بە تورکیا و گرووپە چەکدارەکان کە پەیوەندیان بە هێرشەکانی دوو مانگی رابردووەوە هەبووە لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەستگیر کردووە.

هەر بەگوێرەی هەواڵی ڕوانگە تەواوی ئەو کەسانە لە زیندانییەکانی ئەمنی باکووری حەلەب، حەسەکە، رەقا و دێرەزوور دانراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە