شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-08 15:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە فێڵی داعش لە کەمپی هۆل دوو شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەست دا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە کەمپی هۆل ژمارەیەک داعش جلی ژنانیان لەبەرکردبوو تا هەڵبێن، بەڵام ڕووبەڕووی هێزەکانی هەسەدە بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، لە بەشی پێنجەمی کەمپی هۆل لە شەڕی دژی شانەیەکی چەکداری داعش کە جلی ژننانیان لەبەر کردبوو، دوو شەڕڤانمان بە سەختی برینداربوون و لە ئەنجامدا گیانیان سپارد.

هەسەدە لەبارەی ئەو شانەیەی داعش ئاشکرای کردووە، شانەیەکی داعش کە لە حەوت کەس پێکهاتبوون و دوانیان ژن بوون، هەوڵیاندا لە کەمپەکە ڕابکەن، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پشتیوانی هێزەکانمان دەستتێوەردانیان کرد بۆ ئەوەی ڕێگریان لێبکەن دوای ئەوەی چواردەوریان درا، شانە تیرۆریستیەکە تەقەیان لە هێزەکانمان کرد و هێزەکانمان وەڵامیان دایەوە لە ئەنجامی شەڕەکەدا داعشێک بە جلی ژنانەوە کوژرا و دوو ژن و شەش پیاوی دیکەی داعشیش دەستگیرکران و دوو چەکی AK-47 دەستی بەسەردا گیرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە