شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-29 05:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو ئەندامی ئێرانیی PKK لە سلێمانی تیرۆر کران

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکیا بڵاوی کردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی  MİTدا، دوو ئەندامی ئێرانیی PKK لە باکووری عێراق کوژران.

کوردپرێس: بەپێی ئەو زانیاریەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستی ئانادۆڵۆ کەوتوون، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا (MİT)دا، مەروان میستۆ کە ناوە نهێنییەکەی (رێزان باران) و بە رەچەلەک ئێرانییە، لەگەڵ حسێن رەسوولی کیزیلباش کە ناوە نهێنییەکەی (باوە سوور)ە لە ناوچەی سلێمانی- ئاسۆس لە باکووری عێراق، کوژران.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ناوەندی میدیایی گرووپی ناسراو بە یەکینەکانی بەرگریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (YRK) پێشتر ڕایگەیاندبوو ئەم دوو کەسە لە ئەندامانی یەرەکە بوون و ڕۆژی 22ی ئەم مانگە لە هێرشی درۆنەکانی تورکیا بۆسەر چیای ئاسوس سەربە ناوچەی شارباژێڕ گیانیان لەدەست داوە.

شایانی باسە مەروان مەستۆ لە دایکبووی ناوچەی عەفرینی کوردستانی سووریایە و تەنها حسێن ڕەسووڵی هاووپاتی ئێرانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە