شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-28 19:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نووسەرێکی نزیک لە پەکەکە لە شاری کفری تیرۆر کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەلایەن چەند کەسی نەناسراوەوە نووسەرێکی نزیک لە پەکەکە لە شاری کفری سەربە پارێزگای سلێمانی تیرۆر کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوهەیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی لە شارۆچكەی كفری تیرۆر كرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقدەم عه‌لی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای کفری هاوڵاتییەک بەناوی (سوهەیل خورشید عزیز) لەدایکبوی 1960، پیشە فەرمانبەر لە کشتوکاڵی کفری لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراو کوژرا".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، "پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بەلێکوڵینەوە کردووە بۆ ئاشکرا کردنی ناسنامەی تاوانباران و تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".

سوهەیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ نووسەر و مێژونووس بووه‌، هه‌روه‌ها ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی بووە و فەرمانبەر بووە لە فەرمانگەی كشتوكاڵی كفری.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لەلایەن هێزەکانی سەربە ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا (میت)ەوە تیرۆر کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە