کشانه‌وەی یەکێتی له حکوومه‌تى هه‌رێم بەهۆی گەمارۆ خستنەسەر سلێمانی لەلایەن هەولێرەوە، ئه‌گه‌رێکى به‌هێزه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسیۆنى یه‌کێتى ڕایگه‌یاند: به‌هۆى ئه‌و گه‌مارۆیه‌ى له‌سه‌ر سلێمانى و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌ریه‌تى کشانه‌وه له حکوومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌رێکى به‌هێزه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان ڕایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رده‌وامى ئه‌و گه‌مارۆ داراییه‌ى خراوه‌ته سه‌ر پارێزگاى سلێمانى و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى کشانه‌وه‌ى یه‌کێتىی نیشتمانیی کوردستتان له حکوومه‌تی هەرێم ئێستا ئه‌گه‌رێکى نزیک و به‌هێزه.
ناوبراو ووتیشى، ئه‌م جۆره ئه‌قڵیه‌ته له حوکمڕانىی هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام بێت چاره‌نووسێکى ره‌ش چاوه‌ڕێى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات.
یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان بۆیه‌که‌مجار له‌سه‌ر زارى بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆکى حزبه‌که‌وه ڕایگه‌یاند، سلێمانى گه‌مارۆى دارایی خراوه‌ته‌سه‌ر و ئه‌گه‌ر گه‌مارۆکان به‌رده‌وامبن ئه‌گه‌رى کشانه‌وه‌یان له حکوومه‌ت هه‌یه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران