شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-27 19:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەرجەکەی سەدر پێویستی بە دانیشتن و خوێندنەوەی زۆر هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندام پەرلەمانێکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، مەرجەکەی سەدر پێویستی بە دانیشتن و خوێندنەوەی زۆر هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عارف ئەلحەمامی ئەندام پەرلەمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە موازین نیوزی راگەیاندووە: ناوەڕۆکی تویتەکەی ساڵح محەمەد سەدر ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر پێویستی بە دانیشن و خوێندنەوەی زۆر هەیە لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە و دەشڵێت، "ئایا مەرجەکە و ئەوەی لە تویتەکەدا هاتووە تەنها بۆ چوارچیوەی هەماهەنگیە یان بۆ سەرجەم لایەنەکانە."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە، ئایا لەیەنە کورد و سونەکان بەو مەرجەی سەدر رازی دەبن کە باس لە بەشداری کەسایەتی و لایەنەکانی دەسەڵاتی دوای ٢٠٠٣ دەکات و چوارچێوەی هەماهەنگی داوای گفتووگۆی کردووە و سورە لەسەر رای خۆی کە گفتووگۆ و دانیشتنە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئامادەیە لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا رێککەوتن واژۆ بکات بەو مەرجەی سەرجەم ئەو حیزب و کەسایەتیانەی لە ٢٠٠٣ـەوە لە دەسەڵاتدا بوون بەشداری پێکهێنانی حکوومەتی نوێ نەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە