شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-24 17:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی لە دژی PKK دەست پێکرد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی لە ناوچەی تاهیل کوی سەربە قەڵای وان، ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی «ئەرەن گەمارۆ 35» لە لە ناوچەی تاهیل کوی سەربە قەڵای وان.

بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆ، ٦٢٢ هێزی سەربازی لە ٥٦ تیمی ئۆپەراسیۆنی کە ئەوانیش پێکهاتوون لە تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی جەندرمە (JÖH) و کۆماندۆی جەندرمە لەژێر فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای وان، لەو ئۆپەراسیۆنە بەشداری دەکەن.

لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا هەروەها هاتووە ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕاوەدوونانی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەکەدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە