شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-16 18:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مستەفا کازمی داوایەکی بەپەلە ئاراستەی هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی هەموو سەرکردەی لایەنەکان دەکات بۆ ئەوەی سبەی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە گفتوگۆی نیشتیمانی بەشداری بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی ئەمڕۆ لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ئامانجی کۆبوونەوەکەی سبەی چوارشەممە بۆ دەستپێکی گفتوگۆی راستەقینە و بیرکردنەوەی هاوبەش دەبێت، ئەویش لەپێناوی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشە سیاسییەکان، داخرانی سیاسی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوریی و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات گرژیی جەماوەری و میدیایی رابگرن و دەرفەت بڕەخسێنن بۆ هێوربوونەوە دۆخەکە و گفتوگۆی نیشتیمانی، چوونکە عێراق ئەمانەتێکە لە گەردنی هەموو لایەک و بەرژەوەندی وڵاتیش ئەوە دەخوازێت هەمووان دەرفەت بدەن بە هەستی نیشتیمانی، هەروەها رێگری بکرێت لە دروستبوونی ئاژاوە و ناکۆکی زیاتر.

مستەفا کازمی دەڵێت، جەخت دەکاتەوە کە دامەزراوەکانی دەوڵەت، هێزە ئەمنیی و سەربازییەکان هێزی پاراستنی نیشتیمانن و نابن بەبەشێک لە ململانێ سیاسییەکان، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەن کە ململانێ سیاسییەکان کاریگەرییان لەسەر هاوڵاتیان و ئاسایشیان نەبێت، داواش دەکات دەزگاکانی راگەیاندن هاوکاربن لە قوڵکردنەوەی گیانی نیشتیمانی و هاوکاری دەوڵەت بن لە گەرەنتی کردنی ئاسایش و ئارامی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە