شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-16 04:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بنکەیەکی هاوپەیمانان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کرایە ئامانج

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێرش کرایە سەر بنکەی تەنفی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانیی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەلتەنف کە هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدا جێگیرە، هاوپەیمانان دەڵێن هێزەکانیان بەرپەچی ئەو هێڕشانەیان داوەتەوە.

هاوپەیمانان ئاماژەی بەوەش دا، هێزەکانیان رێگریان لە یەکێک لە فڕۆکەکان کردووە و یەکێکی تریشیان لەناو "کۆمەڵگەی سوپای کۆماندۆ" تەقاندووەتەوە، لە بارەی ئەو کۆمەڵگە سەربازییەوە وتی، " کوتلەیەکی ئۆپۆزسیۆنە لە لایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت و لە ناوچەی ئەلتەنەفی سووریا جێگیرکراوە."

ئەوەشی خستەروو، هیچ هێرشێکی دیکە سەرکەوتوو نەبووە لە ڕووبەرووبوونەوەی ئەو بنکەیە، هەتا ئێستاش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هیچ لایەنێكی تۆمەتبار نەکردووە.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە هاوپەیمانێتیەکە، ئەم کردەوەیەی بە "دوژمانیەتی" لە قەڵەم دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە