شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-15 17:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەستووری هەمیشەیی عێراق و رێککەوتن و سازان بە بنەمای چارەسەری کێشەکانی وڵات دەزانین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبۆنەى ٧٦ ساڵەى دامەزراندنىەوە ئەنجومەنی سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان پەیامێکى بڵاو کردەوە و تیایدا باس لە دۆخی سیاسیی عێراق دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەیدا پارتى رایگەیاندووە: "ئێمە دڵنیاین ئەگەر قوربانیدان و خۆڕاگریی خەڵکی قارەمانی کوردستان نەبوایە، ئەم دەستکەوتانە بەدەست نەدەهاتن و حکومڕانی کوردستان کاروانەکەی هەتا ئێستا نەدەگەیشت بەهەموو کەموکوڕییەکانییەوە".

هەروەها لە پەیامەکەی پارتیدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئێستادا بارودۆخی عێراق گەیشتۆتە خاڵێکی مەترسیدار و یەکدەستی و یەکهەڵوێستی و لێبڕانی دەوێت.

هەر لەپەیامەکەیدا ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى دەڵێت: "لەم قۆناخەدا دەبێت "بەرژەوەندییە باڵاکان ببینین و لە پەنجەرە گەورەکەوە سەیری ئەرکە ھەنووکەیی و ھەمیشەییەکان بکەین، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ھەمیشە، رووی لە ئاشتی، چارەسەر، یەکڕیزیی نێوخۆییدایە".

مەکتەبی سیاسی پارتى جەختی کردوەتەوە کە لەگەڵ بەغدا دەستووری هەمیشەیی عێراق و رێککەوتن و سازان بە بنەمای چارەسەر دەزانێت، لەو پێناوەشدا ماندوونابێ و ھەموو ھەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی خۆی دەخاتەوەگەڕ و شێلگیرانە لەو پێناوەدا خەبات دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە