شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-13 17:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای تورکیا ھێزێکی زیاتر ڕەوانەی ناوچە سنووریەکانی کوردستانی سووریا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ڕوانگه‌ى سووری بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرای ده‌كات توركیا هێزى زیاتر له ‌سنووره‌كانى كوردستانی سووریا كۆ کردۆتەوە.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای كردووه‌، سوپای تورکیا ھێزێكى زۆرى سەربازیی ڕەوانەی سنووره‌كانى حه‌سه‌كه‌ له‌ كوردستانی سووریا كردووه‌ به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و گوندانه‌ى حه‌سه‌كه‌ كه‌ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) تێیدا جێگیرن.

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاریی ئاشكرا كراوه‌ و ئاماژه‌ به‌وه ‌كراوه‌، جموجۆڵە سەربازییەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان لە گوندەکانی زرگانی سەر بە سەرێکانی ‌و گوندەکانی تەلتەمر لە پارێزگای حەسەکە زیادیان کردووە و سوپای تورکیا ھێزێکی زۆر زیاتری ڕەوانەی ئەو ناوچانە کردووە.

هاوكات ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا تورکیا سێ هه‌زار و 763 ھێرش‌ و بۆردوومانی بۆسەر کوردستانی سووریا ئەنجام داوە کە بەھۆیانەوە 33 کەس گیانیان له‌ده‌ست داوه ‌و 124ى دیكه‌ش بریندار بوون".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە