نەوەی نوێ داوای سازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌کات له به‌غداد به به‌شداری سه‌رۆکی هه‌موو کوتله براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ گفتوگۆ ککردن لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق نەوەی نوێ داوای سازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌کات له به‌غداد به به‌شداری سه‌رۆکی هه‌موو کوتله براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆکی فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند: "کەلـلهرهقیی بۆچییه، له ئه‌نجامدا ئێوه به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌چن، که‌واته چاوه‌ڕیی چی ده‌که‌ن".
سروە عەبدولواحید وتیشی: "ئێمه له نه‌وه‌ی نوێ داوای سازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ین له به‌غداد به به‌شداری سه‌رۆکی هه‌موو کوتله براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن و به‌ئاماده‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی پێویست بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دانانی نه‌خشه‌رێگایه‌ک بۆ قۆناغی به‌ر له هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌کارییه‌کانی".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران